
بەرشەلۆنە
SNN Sport
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، ئەمشەو هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، مارتن برایسوایت، کۆتا یاری خۆی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە لە خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدات و یانەکەی دەستبەرداری دەبێت.
رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لەوانەیە دژی یانەی ئەلاڤێس ئەمشەو برایسوایت کۆتا یاری خۆی لە خولی ئیسپانیا ئەنجام بدات و ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و بۆ وەرزی نوێ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە نایانەوێت ئەو یاریزانە لە یانەکە بمێنێتەوە.
برایسوایت لە گواستنەوەکانی زستانەی سەرەتای ئەمساڵ لە یانەی لیگانێسی ئیسپانییەوە بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، کە ئەو بڕە پارەیە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بوو.
یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی تا ساڵی 2024 لەگەڵ ئەو هێرشبەرە دانیمارکییە واژۆ کردووەو نرخی هەڵوەشانەوەی 300 ملیۆن یۆرۆیە.
هۆکاری گواستنەوەی برایسوایت بۆ بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانی عوسمان دیمبلییەوە بوو، کە بەهۆی پێکانەوە ماوەی 5 مانگ لە یانەکەی دوورکەوتەوە.

More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



