کڕینی تمەن لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەک “قومار وایە”

تمەنی ئێرانی
SNN
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ كاری بازرگانی ئاساییه مامەڵه کردن بەدراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تمه‌نه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند : ”به‌ڕایی ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه كارێكی دروست نییه ده‌كرێت تووشی زه‌رەر و زیان بن، چونكه ئەنجامدانی ئەم کارە وەک “قومار وایە”، وە ئازادیشن لەکڕینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاووڵاتییان ده‌توانن ته‌نیا بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن، به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به‌گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.
چەند رۆژێكە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهاكەی رووی لە دابەزین كردووە بە جۆرێك 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



