“یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و به‌منزیكانه كۆده‌بنه‌وه”

لۆگۆى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | گرافیك: گۆڤار بابه
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگه‌یاند: كێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە كه پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، وتیشى: “یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنە ئاراوە كه پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
وتیشى: “یەكێتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانییان دروستكردووە و هەنگاوی باشی بڕیووە”.
سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بەراورد بە پێشووتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنەئاراوە و پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشكرد: “یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە”.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له میدیاكان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



