وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاوه پێشوازى لێ كرا

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران | فۆتۆ: The Sun
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشوازى لێ كرا”.
وتیشى: “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به یاوه‌رى ئیره‌ش مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له عێراق و عه‌باس مووسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى هه‌رێمى كردووه، راسته‌وخۆ سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات و له‌گه‌ڵى كۆده‌بێته‌وه، سبه‌یش سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات و له‌گه‌ڵى كۆده‌بێته‌وه”.
سه‌ردانه‌كه‌ى جه‌واد زه‌ریف، بۆ هه‌رێم دواى ئه‌وه‌دێت كه به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق ، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمه كۆبووه‌وه.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران بە خوێن هاتۆتەبوون و پارێزگاریی لێدەکەین، ئاشتی عێراق ئاشتی ناوچەکە و ئێرانیشە، سەرەڕای نەمانی داعش و رووخانی ئەو گروپە، بەڵام هەر ترس هەیە لەوەی سەرهەڵبدەنەوە، عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر خواستی ئێمەشە”.
سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف بۆ هه‌رێمى كوردستان چواره‌مین سه‌ردانى ئه‌و وه‌زیره‌یه، كۆتا سه‌ردانى له 15ى كانونى دووه‌مى 2019 دا بوو كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومى له هه‌رێم كۆبووه‌وه.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
21 hours لهمهوپێش



