زیاتر له ساڵێكه پارێزگاى ههڵهبجه داواى كردنهوهى ناوچهى پیشەسازی قورسى ئاراستهى حكومهت كردووه

مۆنۆمێنتى شههیدانى كیمیاباران له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: زیاتر لە ساڵێكە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كردووە كە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، ناوچەی پیشەسازی قورس لە هەڵەبجە دروستبكەن.
ئەمڕۆ كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە میانی مهراسیمى كردنهوهى پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی خۆراك لە پارێزگای دهۆك رایگهیاند: “بنیاتنانی ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە خەمی حكومەتە و هیچ كەمتەرخەمی تێدا ناكەین”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “ساڵی رابردوو سەردانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیمانكرد بۆ ئەوەی لە پارێزگای هەڵەبجەش هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم ناوچەی پیشەسازی قورس بوونی هەبێت كە بڕیار بوو بە بەهای 40 ملیار دینار ئەو ناوچە پیشەسازییە دروستبكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە و ناحییەكانی دەوروبەری زەوی پێویست تەرخانكراوە، تەنیا چەند رێككارێكی یاسایی ماوە”.
وتیشى: “ئێمە لە بەرنامە و پلانی خۆماندا جارێكی دیكە ئەم پڕۆژیەمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووەتەوە كە دەكرێت لەبری حكومەت بدرێتە كەرتی تایبەت لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە جێبەجێبكرێت هاوشێوەی ئەو پرۆژە گەورانهی كە لە ئێستادا لە پارێزگاكانی دیكە لەلایەن وەبەرهێنەر و كۆمپانیا تایبهتهكانهوه جێبەجێدەكرێن”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر حكومەت جددی بێت لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاگادارى بۆ بكرێت و بدرێتە كۆمپانیای جێبەجێكار”.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
2 hours لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



