دوای 35 ساڵ مەلا بەختیار رووداوی هەڵکوتانە سەر ئاڵای شۆڕش رووندەکاتەوە

مەلا بەختیار
SNN- هه‌وراز ئه‌حمه‌د
مه‌لا به‌ختیار پاش ماوه‌یه‌كى زۆر له بێده‌نگى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى له سیاسه‌ت، كتێبى (لەبرى بیره‌وه‌رى) له دووتوێى (600) لاپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه.
مەلا بەختیار وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه دەداته‌وه كه له هزرى هه‌زاران خوێنه‌رى كورد دایه، چونكه له هه‌موو ئه‌و یاده‌وەری و كتێب و نووسینانه‌ى له‌سه‌ر شۆڕش نووسراون له دامه‌زراندنى یه‌كێتییه‌وه، به جۆرێك له جۆره‌كان ناوى ئەمیش هاتووه‌ته ئاراوه، دەشڵێت: “لەو نووسین و گێڕانەوانەی پیشوودا تیایەتی بە باش باس كراوم و هه‌شه تۆمه‌تى بۆ هه‌ڵبه‌ستووم یان ره‌خنه‌ى لێگرتووم، بۆیه كه‌مێك په‌له‌م نییه له روونكردنه‌وه، كات ده‌ده‌م به بڕیار و ساغبوونه‌وه‌ى راستییه‌كان“.
مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه و به چاپگهیاندنى كتێبى (له‌برى بیره‌وه‌رى) به SNNى راگه‌یاند “ماوه‌یه‌كى زۆره له كهرهنتیندام، كاتێكى زۆرم هه‌یه و كاتم داوه به راستییه‌كان، له سه‌رده‌مێكدا پێگه‌ى من هى ئه‌وه نه‌بووه خۆم بخه‌مه ئاستى هه‌موو كه‌سێكه‌وه و وه‌ڵامى به‌رپرسه گه‌وره‌كانى یه‌كێتیش بده‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه وه‌ڵامه‌كانم دواخست تاوه‌كو ئێستا کە هه‌ستم كرد ئیتر كاتێتى، ده‌بێت راستییه‌كان بڵاوبكه‌مه‌وه”.
وتیشى: “ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه ته‌نیا خستنه‌ڕووى راستییه‌كانى مێژووه و هیچى دیكه”.
له‌باره‌ى رێکخراوی ئاڵاى شۆڕشه‌وه مەلا بەختیار وتى: “پێموایه له مێژووى كوردستانى عێراقدا هیچ رێكخراوێك به‌قه‌د (ئاڵاى شۆڕش) غه‌درى لێ نه‌كراوه”.
سه‌باره‌ت به دووركهوتنهوهشى له بوارى سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنى بێده‌نگیى، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند “بێده‌نگیى گه‌وره‌ترین ده‌نگه”.
له‌باره‌ى واده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى كتێبى (له‌برى بیره‌وه‌رى) رایگه‌یاند “كتێبه‌كه نزیكه‌ى 40 رۆژى دیكه بڵاوده‌بێته‌وه له دووتوێى (600) لاپه‌ڕه‌دایه و له (7) رشته و (89) ناونیشان پێكهاتووه له چاپێكی رازاوه‌دا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ری كورد و كتێبخانه‌ی كوردی و تێكڕا بابه‌ته‌كانیش له روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی زانستییه‌وه له سه‌رچاوه راسته‌قینه‌كانه‌وه نووسراون”.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



