
گاریس بەیڵ و بارنێیتی بریکاری
SNN Sport
جۆناسان بارنێت بریکاری کارەکانی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، جارێکی تر داهاتووی ئەستێرەکەی یەکلایی دەکاتەوەو رەتیدەکاتەوە یانەی شاهانە جێبهێڵێت.
لە نوێترین لێدواندا بارنێت دەڵێت:” گاریس بەیڵ بە خواستن یانەکەی جێناهێڵێت، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، باشترین یاریزانەکانیش بە خواستن یانەکەیان جێناهێڵن”.
دەشڵێت:” بەیڵ دڵخۆشە لە ریاڵ مەدرید،ئەو پلان بۆ تەواوکردنی ئەم دوو ساڵەی داهاتوو دادەنێت کە لە گرێبەستەکەی ماوە،رق و کینە لە نێوان ئەو یاریزانە و زیدان نیە، بە روونی دیارە زیدان نایەوێت بەشداری پێبکات، بەیڵ هەموو رۆژێک بە باشی مەشق و راهێنانی خۆی دەکات”.
بەیڵ بە گرێبەستێکی 99 ملیۆن یۆرۆیی لە ساڵی 2013وە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید کردوو تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە گاریس بەیڵ بابەتی چوونی لە یانەی ریاڵ مەدرید قورس دەکات و ئامادە نیە مووچەکەی لەم دوو ساڵەی کە لە گرێبەستەکەی ماوە کەمبکاتەوەو لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت ، سەرەڕای ئەوەی وەکو یاریزانی یەدەگ لە لایەن زیدانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
زیدان لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا کەمترین دەرفەتی بە گاریس بەیڵ داوەو وەکو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ نەکردووە.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



