عه‌دنان ده‌رجال به فه‌رمی سكاڵاكه‌ی له دژی عەبدولخالق مه‌سعود و عه‌لی جه‌بار کێشایەوە

عەدنان دەرجال، عەبدولخالق مەسعود، عەلی جەبار
حسین کەرکوکی- SNN Sport
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق ئاشكرایكرد كه ده‌رجال به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری سكاڵاكه‌ی بوو له دژی یه‌كێتی پێشووی تۆپی پێی عێراق کە عەبدولخالق مەسعود پێشتر سەرۆکی بوو.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش ، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە روویكردووەته دادگای ره‌سافه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ستاوه به كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی کە خۆی له دژی عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆك و عه‌لی جه‌بار جێگری سه‌رۆك تۆماری كردبوو “.
هەروەها وتی:” كه‌یسه‌كه به‌تاوانی ساخته‌كاری له پهیڕەوی بنه‌ره‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق تۆماركرابوو، تیایدا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و جێگره‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرابوون و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ” كه‌یسه‌كه بووەته رابردوو لە ئێستادا “.
جێی باسه كه رێكه‌وتنی عه‌دنان ده‌رجال له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێ خۆی له پێشكه‌شكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌بینییه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی عه‌دنان ده‌رجال له كه‌یسه‌كه.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



