خێزانه كەمدەرامهتهكانى هەڵەبجە تۆماردەكرێن و 2 هەزار كەمدەرامەتیش هاوكاری كران

دابهشكردنى هاریكارى بهسهر ههژاران له ههڵهبجه | فۆتۆ: قایمقامیهتى ههڵهبجه
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوهبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران بە هاوكاری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و ژمارەیەك رێكخراوی مەدەنی هاوكاری بە سەر دوو هەزار خێزانی كەمدەرامەتدا لە هەڵەبجە دابەشكرد، بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی خورماڵیش داوا لە كەمدەرامەتان دەكات بە مەبەستی هاوكاریكردنیان ناوی خۆیان تۆماربكەن.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندیی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە چوارچێوەی هاوكارییەكان بۆ كەمدەرامەتان و هەژارانی سنوورەكە، بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە دوو هەزار سەبەتهی خۆراكمان بەسەر هەژاران و كەمدەرامەتەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا دابەشكرد، بەجۆرێك لە ناحیيەی خورماڵ و سیروان بڕی 700 سەبەتە، ناوشاری هەڵەبجە و هەردوو ناحیيەی بیارە و بەمۆ بڕی هەزار و 300 سەبەتە خۆراك دابەشكراوە”.
وتیشى: “هاوكاریكردنی هەژاران و كەمدەرامەتانی سنوورەكە بەردەوامی دەبێت وابڕیاریشە لە قۆناغی دووەم و داهاتوودا هاوكارییهكى دارایی بە سەر خێزانه كەمدەرامەتهكاندا دابەشبكرێت و لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە ناوی ئەو خێزانانەى كە كەمدەرامەتن و توانای داراییان لاوازە تۆمار دەكرێن”.
لە لایهكی ترەوە هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، “داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات كە هەژار و كەمدەرامەتن لە رۆژی شەممە 26ى تهمموز، سەردانیان بكەن بە مەبەستی سودمەندبوونیان لە فۆڕمی هەژاری و كەمدەرامەتی و هاوكاریكردنیان”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



