“ژمارهیهك لهو كهسانهى له زیندانى چاكسازى گهورانى ههولێر ههن سزاكهیان تهواوبووه”

زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیهنێت: ژمارهیهك لهو كهسانهى له زیندانى چاكسازى گهورانى ههولێر ههن سزاكهیان تهواوبووه و داواكارییەكانیشيان رەوایەوە ئێمە لە داهاتوودا كار لەسەر داواكارییەكانیان دەكەين.
دوای گیان لەدەستدانی یەكێك لە زیندانیيەكان لە نێو چاكسازی گەورانی هەولێر لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ له پهرلهمانى كوردستان سەردانی چاكسازی گەورانی كرد و لە نزیكەوە لە دۆخی مانگرتووەكانی پرسی.
شادی نەوزاد، ئەندامى لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێرمان كرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە دۆخی نێو چاكسازییەكە بكۆڵینەوە، هەروەها دۆخی ئەو زیندانیانەی كە ماوەیەكە بەهۆی دیارینەكردنی سزاكەیان لە زیندان ماونەتەوە، ئهو كەسانەشى سزاكەیان تەواوكردووە چارەنووسیان نادیارە، لهوبارهیهوه ئێمە راپۆرتی خۆمان ئامادەدەكەین، ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەین”.
وتیشی: “دۆخی تەواوی مانگرتووەكان باشە و بێگومان داواكارییەكانیشيان رەوایە یەكێك لە داواكارییەكانیان ئەوەیە ئەوانەی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە سزاكەیان بگۆڕدرێت و ئەوانەشی سزاكەیان تەواوكردووە ئازاد بكرێن”.
ئەوەشی خسەتهڕوو: “لە ئێستادا ژمارهیەكى زۆر لەو كەسانەی لە چاكسازی گەورانی هەولێر بوونیان هەیە سزاكەیان تەواوبووە، بۆیە ئەو سزادراوانە داوا دەكەن چارەسەرێكی بەپەلەیان بۆ بدۆزرێتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


