هاووڵاتییانی ڕاپەڕین 10 ساڵە چاوەڕێی دروستکردنی بەنداوی (دەڵگە)ن

رووبارى زێى بچووك له ڕاپهڕین | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
هەرچەندە زیاتر لە 10 ساڵە بڕیار لە دروستکردنی (بەنداوی دەڵگە) دراوە لە سنووری قەزای پشدەر، بەڵام تاوهكو ئێستا پڕۆژەکە نەچووهتە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوهبەڕی ئاوی ڕاپەڕینیش دەڵێت: “بەنداوی دەڵگە قەزای پشدەر لە بێئاوی رزگاردەکات”.
سەلام عومەر، بەڕێوهبەڕی ئاوی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی دروستکردنی (بەنداوی کۆڵەسە) لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی هاویندا ئێران بەشێکی زۆری ئاوی رووبارى زێی بچوک دەگرێتەوە ئەمەش گرفتی زۆر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی قەڵادزێ دروستدەکات، هاوکات کاریگەری ژینگەیی خراپیش لەسەر زێی بچوک دروست دەکات”.
وتیشی: “لەگەڵ گرتنەوەی بەشێکی ئاوی زێی بچوک ئێمه ساڵانە بەربەستی بچوک و کاتی لەسەر زیێ بچوک دروستدەکەين بۆ گلدانەوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی قەڵادزێ، بەڵام دروستکردنی ئەو بەربەستانە چارەسەرێکی کاتییه و پشتیان پێ نابەسترێت، چونکە هەر کاتێکيش ئێران ئاوی زێی بچوک بەربداتەوە یاخود لە کاتی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بچوک ئەو بەربەستە کاتییانە دەڕوخێن زێی “.
بەڕێوهبەڕی ئاوی ڕاپەڕین ئهوهشى خستهڕوو: “زیاتر لە 10 ساڵە رەزامەندی لەسەر نەخشەی دیزاینی بەنداوی دەڵگە دراوە کە لە سنووری قەزای پشدەر لەسەر زێی بچوک دروستبکرێت کە بڕیار بوو حکومەتی عێراق ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکات بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە نەچووهتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچ هیوایەکیش نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لە ئێستادا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “دروستکردنی بەنداوی دەڵگە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ دەبێت بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، چونکە دەبێتە زامنی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی قەڵادزێ، هاوکات مەترسییە ژینگەییەکانی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوکیش لە لایەن ئێرانەوە زۆر کەم دەکاتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


