
پێرێز و زیدان
SNN Sport
فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ زیدانی راهێنەری یانەکەی کۆبووەتەوەو گەیشتوونەتە رێککەوتن کە راهێنەرە فەرەنسیەکە لە وەرزی داهاتوو لە یانەی شاهانە بمێنێتەوە.
دوای بردنەوەی نازناوی 34ی لالیگا، رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، ئەگەر لە خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی ریاڵ مەدرید هەر ئەنجامێكی خراپ تۆماربکات، ئەوا زیدان دووناخرێتەوە و لە پۆستەکەی لە وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بە پێێ زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، زیدان و پێرێز رێککەوتن بۆ مانەوە و زیدان بەردەوام دەبێت لە وەرزی داهاتوو.
زیدان لە هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام بە پێی گرێبەستەکە دەتوانێت یانەی شاهانە جێبهێڵێت، چونکە هیچ مەرجێکی هەڵوەشانەوەی لەسەر دانەنراوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەگەر زیدان یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، نزیکترین یانە لەو راهێنەرەوە یانەی یۆڤانتۆسە، ئەو یانەیە ئامادەیە مووچەیەکی 8 ملیۆن یۆرۆیی ساڵانەی پێبدات و لە ئێستادا لەگەڵ ماوریسیۆ ساری دڵخۆش نیە.
پێشتر زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دڵخۆشی خۆی بۆ مانەوە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕیبوو، ئەو راهێنەرە رایگەیاندبوو” لەگەڵ ئەم یاریزانانەی ئێستای یانەکە خۆشحاڵم و چێژ لە کارەکەم وەردەگرم”.
یانەی ریاڵ مەرید لە 7ی مانگی داهاتوو یارییەکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدات، دەبێت ریاڵ مەدرید 2-0 براوە بێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو، چونکە یاری چوون لە بێرنابیۆ 2-1 دۆڕاوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


