
کونسوڵخانەی چین لە ئەمریکا
SNN
ئەمەریکا داوای لە چین کرد تا رۆژی هەینی کونسوڵخانەکەی لە شاری هیوستنی ئەمەریکا دابخات، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن بەرپرسانی چینی بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار کرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە: “بڕیاری داخستنی کونسوڵخانەکەی چین لەپێناو پاراستنی زانیارییە تایبەتییەکانی هاووڵاتیانیی ئەمریکا دراوە.”
مایک پۆمپیۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاندبوو کۆمەڵێک هاووڵاتیی چینی دەستیان هەبووە لە سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی و بۆ ماوەی 10 ساڵە خانەنشینکراوانی بواری بەرگری و توێژەرەکانی پەتای کۆرۆنا و سەدان هەزار کەسی دیکەیان لە سەرانسەری جیهاندا کردۆتە ئامانج.
وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتوویەتی: “ئەم زیادبوونی گرژییە پێشبینی نەکراو بووە، داواش دەکەین ئەمریکا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، ئەگەرنا چین رێککاری توند دەگرێتەبەر”، بە بێ ئەوەی ئەو رێککارانە ئاشکرابکات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرپرسانی حیزبی فەرمانڕەو لە پەکین ئاماژەیان بەوەداوە چین لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەی ئەمەریکادا تاوتوێی داخستنی کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات لە شاری وهانی ناوەڕاستی وڵاتەکە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



