وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق بیر له گرتنه‌به‌ری رێكاری توند ده‌كاتەوە

عەدنان دەرجال وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق
SNN Sport
وەزره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق لێكۆڵێنه‌وه ده‌كات له گرتنه به‌ری بڕیارێكی توند له دژی یانه‌كانی عێراق، ئەمەش بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی یاریزانان لە لایەن یانەکانەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له ده‌ركردنی بریارێك بریتییه له كێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یانه و سڕكردنی چالاكییه‌كانی له ئه‌گه‌ری دابین نه‌كردنی بڕه پاره‌ی تایبه‌ت به مووچه و گرێبه‌ستی یاریزانان “.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌م هه‌نگاوه به هۆی زۆری سكاڵاكان دێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانان تۆماریان كردووه له دژی یانه‌كان به هۆی وه‌رنه‌گرتنی شایسته داراییه‌كان له سه‌رجه‌م یارییه جیاوازەکان و له پێش هه‌موویان تۆپی پێ”.
جێی ئاماژه پێكردنه كه 25 یاریزان سكاڵایان تۆمار كردووه له دژی یانه‌ی نه‌جه‌ف، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



