گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 23/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- رۆناڵدۆ شێتی بردنەوەی پێڵاوی زێڕین بووە.
- رۆناڵدۆ پێویستی بە 5 گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین لەم وەرزە بباتەوە و 4 یاری لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی پێش لیڤاندۆڤسکی بکەوێت، کە رۆناڵدۆ 30 گۆڵی کردووەو لیڤاندۆڤسکی 34 گۆڵی هەیە.
- زیدان لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز رێککەوتووە لە وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت لە یانەی ریاڵ مەدرید.

ئاس:
- هەڵەی مەترسیدار.
- یانەی فوینلابرادای ئیسپانی تۆمەتبار دەکرێت بە دروستکردنی مەترسی لەسەر کۆمەڵگا بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو تووشبوونی چەند یاریزانێکی لە کاتی سەفەرکردنیان بۆ لاکرۆنیا.
- یانەکەش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوەو بە ناڕاستی دەزانێت.
- لۆکا مۆدریچ:” ئێمە دڵنیابووین کە دەتوانیت بە بێ کریستیانۆ رۆناڵدۆش بەردەوام دەبین لە بردنەوە”.
- مۆدریچ بردنەوەکانی ریاڵ مەدرید کورت دەکاتەوەو دەڵێت” هیچ یاریزانێکی خراپ لەم یانەیە نیە”.

سپۆرت:
- کارەکانی گۆڕینەوەی یاریزانان لە پێناو هێڵی ناوەند.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئیریک گارسیا بەدەست بهێنێت کە دەرگای گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کراوەیە.
- کارەکانی گۆڕینەوەی سیمیدۆ بە کانسێلۆ ئاسانکاری لە نێوان هەردوو یانە دەکات بۆ گواستنەوەی ئیریک گارسیای یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی.
- یاریزانەکەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەرسیتی گرێبەستەکەی لە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە زۆر باش دەبێت.
- پیدری قسە لەسەر داهاتووی دەکات و ئامانجی مانەوەیە لە یانەی بەرشەلۆنە.
- گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەستپێدەکات، ئەم یاریزانە دەیەوێت مووچەکەی بۆ ساڵانەی 17 ملیۆن یۆرۆ بەرزببێتەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە (B) یارییەکی تری کۆتایی دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ریزەکانی خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا.
- یانەی بەرشەلۆنە لە مێژووی خولی ئیسپانیا گۆڵی زیاتری لە ریاڵ مەدرید کردووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- فشار دەکات لە پێناوی عوسمان دیمبلی.
- کیکی سیتین لە پێشینەی کارەکانی چاکبوونەوەی عوسمان دیمبلییە پێش یاری ناپۆلی،یان بە لایەنی کەمەوە ئامادەی یارییەکانی چارەگی کۆتایی بێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەگەر بەرشەلۆنە لە قۆناغی شانزە سەرکەوت، چونکە دیمبلی لە مانگی شوباتەوە دوورکەوتووەتەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


