
هێزی دەریاوانی یۆنان و کەشتییە تورکییەکە فۆتۆ | رۆیتەرز
SNN
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رۆڵی سەرەکی لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان هەبووە و ئەو رێگربووە لەبەردەم دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
رۆژنامەی بیڵدی بەریتانی نوسیویەتی، دوای ئەوەی ئەنقەرە کەشتی پشکنینی بۆ گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە دوورگەی کاستێلۆریزۆ لە یۆنان ناردووە، نزیک بووە پێکدادانی سەربازی لە نێوان هێزی ئەو دوو وڵاتەدا رووبدات.
بە گوێرەی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، مێرکڵ لە دوا ساتدا دەستوەردانی کردووە و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان و رەجەن تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیادا ئەنجامدا و گرژییەکانی هێورکردووەتەوە.
ئۆلریکێ دیمیر وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ میدیا ئەڵمانییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە مێرکڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەردۆغان باسیان لە گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و چەند پرسێکی دیکەش کردووە.
هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستگەیشتن بە نەوت و گازی قوبرس و دوورگەکانی یۆنان، نیگەرانی یۆنان و وڵاتانی ئەوروپای لێکەوتووەتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



