“له دواى جه‌ژن مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه”

لۆگۆى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | گرافیك: گۆڤار بابه
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆتایی هات و به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌دواى جه‌ژن كۆببنه‌وه.
مه‌ودا مسته‌فا په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتی و وه‌فدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆتایی هات”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه په‌یامنێرى SNN ئاشكرایكرد: “به‌پێى زانیارییه‌كان كه له لایه‌نه به‌شداره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان، بڕیاریشه له‌دواى جه‌ژن مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه كۆببنه‌وه و به وردى تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان بكه‌ن”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌فدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى گه‌یشته شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ وه‌فدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌دواى ئه‌وه هات بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕواندەکرا سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی نەکەن، به‌ڵام لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەینێ دووشەممە.
ماوه‌ى هه‌شت مانگ بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌درابوو.
پێشتر ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و یه‌كێتى وتى: “كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر یه‌كڕیزى نیشتیمانى هه‌یه، بۆیه من وه‌ك ئارى هه‌رسین ئاماده‌م ده‌ستى دانه به دانه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ماچ بكه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌ى تێبگه‌ین له‌وه‌ى كه ته‌بایی ئێمه چه‌ند گرنگه و كۆببینه‌وه، ئه‌م میلله‌ته‌ش له‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌روونییه ده‌ربهێنین كه دروستمانكردووه بۆیان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەراورد بە پێشووتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنەئاراوە و پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
وتیشى: “یەكێتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانییان دروستكردووە و هەنگاوی باشی بڕیووە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشكرد: “یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


