سەنتەری زانیاری کۆرۆنا لە گەرمیان دەستبەکار دەبێت بۆ ئه‌وانه‌ى له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه

ئیدارەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى گروپێكى خێرخوازى هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ یارمه‌تیدانى تووشبووانى كۆرۆنا له گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد، له ئێستا سه‌نته‌رێكى زانیاری‌یان پێكهێناوه و له سبه‌ینێوه سه‌نته‌ره‌كه به به‌شدارى كه‌سانى شاره‌زا ده‌ستبه‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تووشبووان چاره‌سه‌رى هه‌ڵه وه‌رنه‌گرن و رێنمایی پێویست بکرێن.
چالاك محێدین خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له پشكنینى DNA به SNNى راگه‌یاند: لە ئەمڕۆ دوشەممەوه 27ى ته‌مووزى 2020، سەنتەری زانیاری کۆرۆنا لە کەلار دەستبەکاردەبێت و ئەو ھاووڵاتییانەی کە تووشبوو یان گومانلێکراوی کۆرۆنان بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی تەندروستی دەتوانن پەیوەندیی بە سەنتەرەکەوە بکەن.
وتیشى، “لەم سەنتەرەدا ژمارەیەك شارەزای تەندروستی و فێرخوازی کۆلێژی پزیشکیی، بە پشت بەستن بە رێکار و ڕێنماییه پەسەندکراوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO بێبەرامبەر زانیاریی دەدەن بە ھاووڵاتییان و رێنمایی پێویستی خۆپارێزیان لەبارەی کۆرۆنا و چۆنیەتی تێپەڕاندنییەوە پێشکەش دەکەن”.
باسیشى له‌وه‌كرد، “ئه‌م سه‌نته‌ره وه‌كو سه‌نته‌رێكى راوێژكارییه و بۆ ئەوەیە کە ھاووڵاتییان ھەڵەنەکەن له وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رو هه‌روه‌ها بۆ هاوكارى لایه‌نى ده‌رونییانه. هاوكات فشاری سەر نەخۆشخانەکانیش کەمئەکاتەوە و پێویست ناکات ھەر کەسە و نیشانەکانی تیا‌بوو سەردانی نەخۆشخانەکان بکات و لە ڕێی ئەم سەنتەرەوە دەتوانرێت تەنھا ئەوانە ئاراستەی نەخۆشخانەکان بکرێت کە گومانی نیشانەیەکی قورسیان لێ بکرێت”.
چالاك محێدین ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ھاووڵاتییان لە ھەر شار‌و شارۆچکەیەك بن، دەتوانن بەم ژمارە تەلەفۆنانەی لای خوارەوە رۆژانە پەیوەندیی بکەن، لەکاتی بەیانیان دا لە کاتژمێر (9 بۆ 12ی نیوەڕۆ)، لە کاتی دوانیوەڕوانیشدا لە کاتژمێر (1 بۆ 7ى ئێوارە)و ته‌نها ڕۆژانى هه‌ینى پشوویانه.
ژماره تهلهفونهكان.
07705228727
07705228737
07705229646
جێى ئاماژه‌یه پێشتر له لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه كه له ژماره‌یه‌ك كه‌سانى دیار‌و رۆشنبیرى سنوورى گه‌رمیان پێكهاتوون پێداویستى پزیشكى و كه‌ره‌سته‌و ده‌رمانێكى زۆر به نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا دابین كرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


