
SNN- مەودا مستەفا
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێـتیی نیشتمانی كوردستان دەستیپێكرد.
لە دانیشتنەكەدا، چوار پڕۆژەیاسا و بابەتی دیكە تاوتوێ دەكرێن و میوانداری وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی، كاروباری پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، پلاندانان و وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستاندنی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.
لە دانیشتنەكەدا، ھەروەھا دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، دەخرێتە دەنگدانەوە.
هەروەها خوێندنەوە دەكرێت بۆ راپۆرتی كۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم سەبارەت بە دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ھێرشەكانی داعش بۆسەر ناوچەكە، بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، وەزیری كاروباری پێشمەرگە، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەنێوان ھەرێم و بەغدا و دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
تیشكیش خراوەتە سەر ئەوەی كە راپۆرتی ھاوبەشی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە، ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان و پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی سەبارەت بەدۆخی ناوچە سنوورییەكان و راپۆرتی لیژنەی تەندروستی سەبارەت بەپەتای كۆرۆنا دەخوێندرێنەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



