گەورەترین ئاڵنگاری کە لە 10 ساڵی داهاتوودا رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە

ئابووری-کۆرۆنا
کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە گەورەترین ئەو ئاڵنگارییانەیان ئاشکراکردووە کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە 10 ساڵی داهاتوودا رووبەرووی جیهان ببێتەوە.
یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییەکان کەڵەکەبوونی قەرزی سەر وڵاتان و کورتهێنانی بودجەیە، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتان قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکەبووە.
هاوکات دروستبوونی قەیرانی ئابووری یەکێکی دیکەیە لە ئاڵنگارییەکان، ئەوەش بەهۆی خەرجکردنی بودجەیەکی زیاتری تایبەت بەکەرتی تەندروستی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.
هەڵئاوسانی ئابووری بە سێهەم ئاڵنگاری دادەنرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە، هاووڵاتیان لە سەروبەندی بڵابوونەوەی کۆرۆنادا ئازووقەیەکی زۆر کۆدەکەنەوە، هاوکات دابەزینی نرخی نەوت و کانزاکان مەترسی ئابووری بۆ بەشێک لە وڵاتان دروستکردووە.
کۆڕبەندی ئابووری جیهان باس لەوەدەکات، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی وڵاتان لە هەوڵدان رووبەڕووی هەڵئاوسانی ئابووری ببنەوە ئاستی سوود کەمبکەنەوە، مەترسی هەیە بەهای دراوی بەشێک وڵاتان دابەزێت.
ئاماژەش بەوەکراوە، سەرکردە پۆپولیستەکانی جیهان زۆرکات سوود لە ئابووری لاواز وەردەگرن بۆ ئاڕاستەکردنی هاوڵاتیانیان، پێشبینی دەکرێت سەرۆکە پۆپولیستەکان زیاتر پشت بە پرسی ڕێگریکردن لە کۆچبەران ببەستن بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی لە هاووڵاتیانیانەوە، بەتایبەت لە ئێستادا کە رێژەی بێکاری لەبەشێک لە وڵاتان بەرزبووەتەوە، ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ پاشەکشەکردنی دیموکراسیەت لەو وڵاتانەدا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



