
کریستیانۆ
گاری نیڤیڵ یاریزانی پێشووی ئینگلیزیی باسی هاوڕێی پێشووی له مانچسته‌ر یونایتد كریسیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و وتی “خاوه‌نی پاڵنه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه و ئۆڵدترافۆرد بۆ چه‌ندین ساڵ یاریزانی هاوشێوه‌ی ئه‌وم نه‌بینیوه “.
نیڤیڵ دووپاتی كرده‌وه كه جامی جیهانی 2006 له ئه‌ڵمانیا خاڵی وه‌چه‌رخان بوو له كاروانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه سه‌ركردایه‌تی پۆرتوگالی كرد بۆ ده‌ستەبه‌ركردنی پله‌ی چواره‌م ئەو یاریزانە لەو ساڵەدا زۆر برسی بوو.
هه‌روه‌ها نیڤیڵ وتی” پەیوەندیکردن بە ریاڵ مه‌درید له 2009 و نوسینی مێژوو به وشه‌ی بلیمه‌تانه له مێرەنگی، خاڵی وه‌چه‌رخان بوو ، به‌ڵام جامی جیهانی 2006 به خاڵی راسته‌قینه بۆ ده‌ستپێكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌مێنێته‌وه‌و گۆڕانی كاروانه‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له باشترین یاریزانان له مێژووی یارییه‌كه و وتی ” خاوه‌نی پاڵنه‌ری ئه‌فسوناوی بوو ، بووه پیشه‌گه‌ریانه‌ی زیاتر و به هێزترین كه‌سایەتی ، پاڵنه‌ره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه بوون “.
بەرگریکاری پێشووی مانچسته‌ریونایتد دووپاتی كرده‌وه كه رۆناڵدۆ ده‌ستكه‌وته تاكیه‌كانی به دیاترین پاڵنه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرد بۆ گه‌شانه‌وه و وتی ” یه‌كێكه له‌و یاریزانه كه‌مانه‌ی ده‌ستكه‌وته تاكیه‌كانی به زۆر گرنگ ئه‌ژمار ده‌كرد ، زۆرێك ده‌ڵێن كه تیپ گرنگتره ، به‌ڵام ده‌یوت ” من ده‌مه‌وێت ببمه باشترین یاریزان له جیهاندا ، چونكه به‌مه هاوكاری تیپه‌كه‌م ده‌كه‌م ” ئه‌و ده‌یویست ببێته باشترین ، ئه‌مه‌شی به كرداری کرد بۆچه‌ندین ساڵ به‌ده‌ستهێنانی به شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی “.
هه‌روه‌ها وتی ” رۆناڵدۆ ترسی هه‌بوو له گۆڵ تۆمار نه‌كردنی زۆر له سه‌ره‌تای كاروانه‌كه‌ی ، هه‌موو رۆژێك راهێنانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باشترین ، ئاستی ساڵ دوای ساڵ باشتر ده‌بوو ، هیچ گومانم نیه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له یاریكردن و ریكۆرده‌كانی پێلی بۆ زۆرترین گۆڵ تێدهپڕێنێت ، ئه‌و ده‌یەوێت ببێته باشترێن له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان و دڵنیا دەبێت یانە گەورەکان كاروانه‌كه‌ی تێك ناشكێنن “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


