
کیم-و-ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆشحاڵە بە دووبارە دەرکەوتنەوەی سەرۆکی کۆریای باکوور لە میدیاکانی وڵاتەکەیەوە، هەروەها دڵخۆشە کە تەندروستییەکی باشی هەیە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا نوسیویەتی، “من خۆشحاڵم کە دووبارە کیم دەبینمەوە، بە تەندروستییەکی باشەوە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، میدیای فەرمی کۆریای باکوور نوێترین وێنەی کیم جۆنگ ئونی بڵاوکردەوە کە دەردەکەوێت رۆژی ئایار بەشداری چالاکییەکی تایبەت بە رۆژی کرێکارانی جیهانی کردووە.
بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە روونکردنەوەیەک بوو بۆ بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا کە باسیان لە خراپی رەوشی تەندروستی کیم و ئەگەری جێگرتنەوەی پۆستەکەی لەلایەن خوشکەکەیەوە دەکرد.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



