
قوباد تاڵه‌بانى
SNN
بڕیاره له‌دواى پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربان وهفدى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات و رێككه‌وتننامه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى نێوانیان واژوو بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق بڵاویانكرده‌وه كه، “حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا گه‌یشتوون به رێككه‌وتن له‌سه‌ر زۆرینه‌ى كێشه‌كانى نێوانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاره دواى پشووى جه‌ژن وهفدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن و رێككه‌وتنى نێوانیان واژوو بكه‌ن”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه هه‌ولێر و به‌غدا پێى گه‌یشتوون میدیاكانى عێراق ئاشكرایانكردووه، “هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكات، به‌ڵام تا ئێستاش دیار نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده كه به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه، له ئێستادا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جگه له‌و پاره‌یه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم داواى كردووه 50 ملیارى تر‌ى زیاده بخرێته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت پاره‌ى پێشمه‌رگه و مووچه‌خۆرانى تر‌ى به‌ته‌واوه‌تى پێ بدرێت”.
به وته‌ى میدیاكانى عێراق، “گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه به نێوه‌ندگیرى یهكێتيى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بووه”.
له ماوه‌ى رابردوودا قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى وهفدى هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كۆنسوڵ و به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێكرد و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان ئه‌نجامدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


