شارەوانی هەڵەبجە: رێگهنادهین چهند هاووڵاتییهكى بهرژهوهندى خواز له رۆژانى جهژندا خانووى زیادهڕۆ دروستبكهن

هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: رێگەنادەین چەند هاووڵاتییەكی بەرژەوەندیخواز رۆژانی پشووی جەژن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بقۆزنەوە و هەستن بە دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و دروستكردنی خانووی بە شێوەی زیادهڕۆ.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بە مەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی هەر دیاردەیهكی ئەنجامدانی زیادەڕۆیی و دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی بە تایبەت زەوی شارەوانی، تیمی گەڕۆكی تایبەت بە چاودێریكردنی ئەنجامدانی زیادەڕۆیمان پێكهێناوە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەر كەسێك ببینەوە رۆژانی پشووی جەژن بۆ مەرامی تایبەت خۆیان بقۆزنەوە و هەستن بە دروستكرنی خانوو بە شێوەی زیادەڕۆ بە سوود وەرگرتن لە نەبوونی دەوامی فەرمانگەكان”.
وتیشى: “هەر كەس و لایەنێك پەنا بۆ دروستكردنی خانوو بەشێوەی زیادەڕۆ ببات لەسەر موڵك و زەوی شارەوانی، بە شێوەی زیادەڕۆ، بە دڵنیایەوە رووبەڕووی دەبینەوە وێڕای رووخاندنی ئەو خانووەی دروستی كردووە لە هەمان كاتیشدا كەسەكە رووبەڕووی یاسا دەكەینەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



