له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له خانه‌قین نرخى ده‌مامك زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه

قه‌زاى خانه‌قین | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له خانه‌قین رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ده‌مامكیش بۆ سه‌روو 10 هه‌زار دینار داواده‌كرێت ده‌مامك بكرێت به كاڵایه‌ك به بێ قازانج بفرۆشرێته‌وه به هاووڵاتییان، چونكه پێشتر نرخه‌كه‌ى ته‌نیا یه‌ك هه‌زار دینار بووه.
له سنوورى خانه‌قین هه‌رچه‌نده رێژه‌ى تووشبووان هه‌تاوه‌كو چه‌ند رۆژى رابردوو نزیكه‌ى 50 كه‌س ده‌بوو، به‌ڵام له یه‌ك رۆژدا 40 هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بوون و له ماوه‌ى چوار رۆژدا رێژه‌ى تووشبووان بۆ سه‌روو 200 هاووڵاتى به‌رزبووه‌وه كه زیاتر له 30 كه‌سیان پزیشك و كارمه‌ندى نێو نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قینن.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین له ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا 11 هاووڵاتى گیانیان له ده‌ستداوه و 45 هاووڵاتیش چاكبوونه‌ته‌وه، له گه‌ڵ زیادبوونى رێژه‌كه‌ش داواكارى له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانى خۆپارێزى له ناوچه‌كه‌دا زیاتر بووه.
سه‌ڵاح عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كارى هه‌ره‌وه‌زى له خانه‌قین به SNNى راگه‌یاند: ” لیژنه‌كه‌مان داوا لە قایمقامیه‌تى خانه‌قین و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كات دەمامك بكەن بە كاڵایەك بە بێ قازانج بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت به شێوه‌یه‌ك تەنیا نرخی كۆمپانیای هاوردە و گواستنەوەی بۆ ناو گەنجینەی دەرمان له هاووڵاتى وه‌ربگیرێت”.
وتیشى: “پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا پاكەتێك ده‌مامك بە هەزار دینار بوو، ئێستا بەهۆی ئه‌وه‌ى داواكارى زۆرى له‌سه‌ر زیادبووه هاوكات به‌هۆى چاوچنۆكی و هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیاریه‌تى، نرخەكەی گەیشتووەتە سەرووی 10 هەزار دینار”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ده‌مامك ئه‌ركێكى گرانى ماددى ده‌خاته سەر هاووڵاتییان، له كۆتایشیدا زیان له شێوازى خۆپارێزى هاووڵاتییان ده‌دات”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كارى هه‌ره‌وه‌زى له خانه‌قین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومەت بەرپرسە لە پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و دەبێ دەمامك بەبێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتییان دابین بكات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


