دى ئێن ئۆ و گنه‌ڵ ئینێرجى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له كێڵگه‌ى تاوكێ به‌رزده‌كه‌نه‌وه

كارمه‌ندانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ | فۆتۆ: Reuters
SNN
كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ى تاوكێ بۆ زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رزده‌كه‌ینه‌وه له چاره‌گى كۆتایی ئه‌مساڵدا.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى، “كۆمپانى (DNO)ى نه‌رویجى به هاوپشكهكانى راگه‌یاندووه، له چاره‌گى كۆتایی ئه‌مساڵدا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له كێڵگه‌ى تاوكێ به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ 102 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه”.
كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى و كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى له كێڵگه‌كانى تاوكێ و پیشخابوور به‌یه‌كه‌وه كارى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، رێژه‌ى 75٪ى كاره‌كانى كێڵگه‌كان لاى كۆمپانیاى دى ئێن ئۆیه و 25٪ى لاى كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجییه.
به‌پێى ئاماره‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، رۆژانه 58 هه‌زار و 100 به‌رمیل نه‌وتیان به‌رهه‌مهێناوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه رۆژى 28ى تهمموز، كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى له‌باره‌ى حهقدهستهكانى مانگى حوزه‌یرانى ئاشكرایكرد، “حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 30.2 ملیۆن دۆلارى خستووه‌ته سه‌ر حسابه‌كه‌مان، له‌و پاره‌یه‌ش بڕى 7.4 ملیۆن دۆلار وه‌ك داهاتى پوخت ماوه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر كاره‌كانمان له كێڵگه‌ى تاوكێ”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



