داواده‌كرێت هه‌ڵه‌بجه وه‌ك بازنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات

پارێزگای هەڵەبجە- فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ده‌ڵێت: “داوامانكردووه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ڵه‌بجه به بازنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی مسته‌فا كازمى، سەرۆكوەزیرانی عێراق واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى دیاركرد ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە داوامان لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و سەرۆككۆمار كرد كە یاساى نوێى تایبەت بە هەڵبژاردن لە عێراق، بەبێ دیاری كردنی هەڵەبجە وەك بازنەیەكی سەربەخۆ و وەك پارێزگایەك پەسەند نەكرێت”.
وتیشى: ” سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمان كردووە یاسای هەڵبژاردن ئاراستەی سەرۆككۆمار بكریت بۆ پەسەندكردنی، هاوكات بەرلە چەند رۆژیكیش وەزارەتی بازرگانی عێراق پسوڵەی خۆراكی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجەی دەركرد و كۆد و رەنگی تایبەتی بۆ دیاركرد، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك بازنەی سەربەخۆ و پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بكات و بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “هیوادارین سەرۆككۆماری عێراق ئەم هەلە لەدەستنەدات و دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت هاوكات نوێنەرانی كوردیش هەوڵەكانیان بەردەوامی پێبدەن بۆ بەشداریكردنی هەڵەبجە وەك بازنە و پارێزگایەكی سەربەخۆ”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



