هه‌ڵه‌بجه: مه‌رجى خۆپارێزى بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و گه‌شتیاران داده‌نرێت

سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگه‌یاند: به بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە دووەم رۆژی جەژنەوە شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌ڕووى گه‌شتیاراندا كراونه‌ته‌وه، وتیشى: “به‌رده‌وام لیژنه‌كانمان سه‌ردانى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن”.
وەهاب ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “به بڕیارى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له دووه‌م رۆژى جه‌ژنه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى ناوچه‌كه‌مان به‌ڕووى گه‌شتیارانى كوردستان و خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق دا كراونه‌ته‌وه، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لیژنەی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ سەردانیكردن و بەسەر كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان بە مەبەستی پابەندكردنی گەشتیاران و خاوەن باخەكان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بە مەرج و رێنماییەكانى تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا”.
وتیشى: “مەرجی سەرەكی رێگەدان بە هاتنی گەشتیاران جێبەجێكردنی رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكانە، دەبێت خاوەن كەپر و شوێنە گەشتیارییەكان بە جۆرێك شوێنەكانیان رێكبخەن كە تێكەڵاوی زۆر لە نێوان گەشتیاراندا دروستنەبێت و هۆكارەكانی خۆپارێزیش لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنن، هاوكات ئەو كەسانەشی كە خواردن پێشكەش دەكەن و پارە وەردەگرن مەرجە دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنن”.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت”.
به‌هۆى پشووى جه‌ژنى قوربان و به‌رزبوونه‌وه پله‌كانى گه‌رما، سه‌ره‌ڕاى بڵاووبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌شتیاران به‌شێوه‌یه‌كى فراوان روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


