“رێككه‌وتنى نه‌وتى داننانه به ئیداره‌ى خۆسه‌رى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه”

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له كێڵگه‌ى نه‌وتى رمێلهین له ڕۆژئاواى كوردستان | فۆتۆ: Delil Souleiman/AFP/Getty Images
SNN
به‌رپرسێكى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى نه‌وتى له‌گه‌ڵ ئێمه داننانه به ئیداره‌ى خۆسه‌رى به‌شێوه‌یه‌كى سیاسیيانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
رۆژى 31ى تهمموز، ئاشكرابوو كه ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان رێككه‌وتنێكى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (Delta Crescent Energy LLC) واژوو كردووه بۆ گه‌شه‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان و له ئێستادا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن، رێككه‌وتنه‌كه به ئاگادارى مه‌زڵوم كۆبانى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات واژوو كراوه له‌ژێر چاودێرى كۆشكى سپی‌دا.
به‌رپرسێكى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ئه‌مه به هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى سیاسى ناوده‌بات و به رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط)ى راگه‌یاندووه: “ئه‌مه هه‌نگاوێكى سیاسى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مریكا و ئیداره‌ى خۆسه‌رى، چونكه یه‌كه‌م، رێگا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له قامیشلۆوه هه‌نگاوى گه‌وره‌تر بنێت تاوه‌كو دیمه‌شق، دووه‌م، ئه‌مه به روونى دانپێدانانێكى سیاسییه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ئیداره‌ى خۆسه‌رى كه ئیداره‌ى كوردییه له سوریا”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌م بابه‌ته به نیشانه‌یه‌كى ئه‌رێنى گوزارشت لێده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كه‌ى ده‌كرێت رهوێنهرهوهیهكى باشى ئه‌و نیگه‌رانییه بێت كه هه‌یه له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات”.
رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ى نێوان ئه‌مریكا و ئیداره‌ى خۆسه‌رى بۆ گه‌شه‌دان به كێڵگه نه‌وتییه‌كان و نۆژهنكردنهوهیانه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌رزبكاته‌وه بۆ 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى دروستكردنى دوو پاڵاوگه‌ى نه‌وتى له‌و ناوچه‌یه.
ڕۆژئاواى كوردستان ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته به تایبه‌تى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى رمێلهین و ئه‌ل-عومه‌ر، كه پێش رووداوه‌كانى ساڵى 2011 و دروستبوونى قه‌یرانه‌كان له سوریا رۆژانه 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده ده‌كرد، له ئێستادا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنیان كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


