30 خێزانى عه‌ره‌ب ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌یه‌كى كوردى خورماتوو جێگیر بن و به‌وهۆیه‌وه گرژى دروستبوو

ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منییه‌كان له خورماتوو | فۆتۆ: Simona Foltyn
SNN- سیروان حەسەن
له سنووى خورماتوو 30 خێزانى عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ى كوردنشین هێنراون كه پێشتر له پرۆسه‌ى ته‌عریب له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربوون، به‌ڵام هاووڵاتییانى كورد رووبه‌ڕووى خێزانه عه‌ره‌به‌كان و هێزه ئهمنیيهكانیش بوونه‌ته‌وه.
كه‌ریم شوكر، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: ” به‌یانى ئه‌مڕۆ به هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان 30 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده هێنراون بۆ هه‌ردوو ناوچه‌ى (ته‌په كولى) و (حه‌فته‌غار) كه پێشتر له ساڵانى نه‌وه‌ته‌كان له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ئه‌و ناوچانه ته‌عریب كران و دوو كۆمه‌ڵگه‌ى تێدا دروستكرا به ناوى كۆمه‌ڵگاى مههاوش و حه‌فته‌غار و كورده‌كان ده‌كران”.
وتیشى: “له دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه كورده‌كان جارێكى دیكه گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان و ئه‌و عه‌ره‌بانه ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه ته‌عریب بكه‌نه‌وه، 30 خێزان بۆ هه‌ردوو ناوچه‌كه هێنراون ده‌یانه‌وێت كورده‌كان ده‌ربكه‌ن”.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له خورماتوو له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دروستبوو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو : “به‌یانى ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانى كوردى ئه‌و ناوچانه رووبه‌ڕووى خێزانه عه‌ره‌به‌كان بوونه‌ته‌وه و هێزه ئهمنیيهكانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه، گرژى و ئاڵۆزى دروستبووه، به‌ڵام كورده‌كان توانیوویانه له ناوچه‌ى ته‌په كولى یان (كۆمه‌ڵگاى مههاوش) عه‌ره‌به‌كان ده‌ربكه‌ن و حاڵى حازریش له ناوچه‌ى حه‌فته‌غار ده‌یانه‌وێت ئه‌و عه‌ره‌بانه دووربخه‌نه‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى له خورماتوو ئه‌وه‌شى روونكردنه‌وه: “هاووڵاتییانى كوردى ئه‌و ناوچانه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن عه‌ره‌بى هاورده له سنووره‌كه‌یان جێگیربكه‌ن، وه‌كو لایه‌نه‌كانیش له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گرژى و ئاڵۆزییه كۆتایی پێبهێنین و جارێكى دیكه كورد نه‌بێته قوربانى”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN عه‌ره‌به هاورده‌كان له‌و هه‌ردوو ناوچه‌كه ویستویانه خه‌یمه هه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن هاووڵاتییانى كورده‌وه رێگریان لێكراوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


