گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 2/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (2/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- یاریزانی ژمارە 9 دەستی لێنادرێت.
- کەریم بنزیمە ئێستا 11وەرزە لە یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەکات وەکو هێرشبەر، ئەم سەردەمە بە نسبەت ئەو یاریزانە نەگۆڕاوەو یەکێکە لەو یاریزانانەی دەستی لێ نادرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- راکیتچ بەڵێ بۆ سڤییا.
- یانەی بەرشەلۆنە رازیبووە راکیتچ پەیوەندی بە یانەی سڤییاوە بکات بە گرێبەستێک کە دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.
- چوارەم یاریزانی بیانییە بەشدار بێت لە مێژووی یانەکەو لە ساڵی 2021 گرێبەستەکەی کۆتایی بێت و یانەکە مووچەکەی دابین بکات کاتێک لە یانەیەکی تر یاری بکات.
- دیمبلی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات.
- هەریەکە لە میسی،سوارێز، پیکی، ئانسۆ فاتی و بۆسکێتس بۆ فرۆشتن نین.

ئاس:
- رامۆس ئامادەی یاریەکەی مانچستەرسیتی نابێت بۆ یاریکردن، بەڵام لەگەڵ تیپەکە بوونی دەبێت و سەفەری شاری مانچستەر دەکات.
- میلیتاو بە سەرەکی لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری دەکات دژی مانچستەرسیتی ، ئەمەش بەهۆی راگیرانی سەرکردەکەی یانەی ریاڵ مەدریدەوە.
- لۆرێنتی و دییەگۆ کۆستا لە هێڵی هێرشبردن دەبن لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی بەرامبەر بە لایپزیگ.

سپۆرت:
- گۆڕینی نەوەی نوێ لێرەوەیە.
- یاریزانە لاوەکانی وەکو پیدری ، ترینکاو، ریکی پویگ، فاتی و ئاراخۆ پێکەوە کۆدەبنەوە لە وەرزی داهاتوو بۆ یاریکردن و ئەوەش باشترین کارە کە ئەنجام بدرێت.
- یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی بۆ کڕینی لاوتارۆ راگرتووەو گواستنەوەی نەیماریش بە ئەستەم دەزانێت.
- ئیمۆبێلی دەبێتە براوەی پێڵاوی زێڕین.
- ئارسناڵ 2-1 لە چێڵسی دەباتەوەو دەبێتە براوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


