سەرەڕای ناکۆکیی لەگەڵ یۆنان تورکیا و ئیسپانیا مانۆڕێکیان لە دەریای ئیجە ساز کرد

کەشتییە سەربازییەکانی تورکیا و یۆنان
SNN-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بە هاوبەشیی لەگەڵ ئیسپانیا کەشتی و بەلەمە سەربازییەکانیان بەشداری پێکردووە لە مانۆڕێکی ئاویدا لە دەریای ئیجە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەری خۆی نوسیوێتی “بە سەرپەرشتیی SNMG-2 کە نێردەی ئاویی پەیمانی باکوری ئەتڵانتیکە، لە رۆژی 30 تەمموزی رابردووەوە دەستیان بەو مانۆڕە کردووە لەگەڵ هێزی دەریاوانیی ئیسپانیادا”.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی یۆنان نیگەرانیی خۆی دەربڕی بوو لە هەڵسوکەوتەکانی تورکیا لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان کە چەند ئۆپراسیۆنێکی ئاویی تێدا ئەنجامدابوو.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



