
کەشتییە ساختەکەی ئێران
SNN
ماوەی چەند مانگێک دەبێت مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا وێنەی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئێرانیان لە بەندەر عەباس تۆمار کردبوو، کە ئەوکات بووە کێشە بۆ ئەمریکا و ئیسڕائیل چونکە بڕوایان نەدەکرد ئێران توانا سەربازییەکانی گەیشتبێتە ئەو ئاستەی کەشتی فرۆکە هەڵگر دروست بکات.

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند: کە ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەی دروستیان کردووە، هەفتەی رابردوو لە مانۆرێکی سەربازیدا تەقاندوویانەتەوە، سوپای پاسدارانیش وێنەی کەشتییەکەیان بڵاوکردەوە کاتێک دەیتەقێنەوە لە مانۆڕەکەدا.

ئەم کەشتییە ساختە فڕۆکە هەڵگرەی ئێران هاوشێوەی کەشتی (سیرین)ی ئەمریکی دروستکرابوو، چەند فڕۆکەیەکی ساختەشی خرابوویە سەر، دواجار لە ڕێگەی چەند مووشەکێکی ئاراستە کراوەوە تەقێندرایەوە، لە نوێترین وێنەی مانگە دەستکردەکانی ئەمریکاش دەرکەوت کە ئەو کەشتییە نە لە بەندەر عەباس ماوە نە لە کەنداوی عەرەبی.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



