
بیڵ گەیتس
SNN
بیڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هۆشداری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدات و دەڵێت: “دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی زەوی لەسەر مرۆڤایەتی لە پەتای کۆرۆنا کارەساتبارتر دەبن”.
ماڵپەڕی عەرەبییە ئاماژەی بە لێدوانێکی بیڵ گەیتس داوە کە رایگەیاندووە: “هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیداربێت، هێشتا مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیاترن، هێشتا لەنێو هەموو 100 هەزار دانیشتوویەک، 14 کەس بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن، بەڵام قوربانییانی گەرمبوونی زەوی بەتایبەتی لە 40 ساڵی داهاتوودا زیاتر دەبێت و لە ساڵی 2100دا بۆ پێنج هێندە بەرزدەبێتەوە”.
گەیتس داوای کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکانی کرد و رایگەیاند: “هێشتا کاتمان هەیە بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە کارەساتی گەورەی گۆڕانی کەشوهەوا”. وتیشی: گەرمبوونی زەوی دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە بەشی زۆری ژینگە و ژیانی مرۆڤەکانیش لەهەندێک شوێن ئەستەم دەبێت.
بە گوێرەی بیڵ گەیتس زیانە مرۆیی و ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا زۆر کەمترن لەو زیانانەی کە لەئاکامی گۆڕینی کەشوهەوا سەرهەڵدەدەن.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



