
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ هەینی 7 ی ئاب، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەمترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین رووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆ هەینیش کەمترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەراورد بە ژمارەی زۆری پشکنینەکان لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا .
وتیشی: “ئەمڕۆ 67 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش تەنیا 6 کەسیان تووشبووی ڤایرۆسەکە بوون “.
باسی لەوەشکرد: بە پابەندبوونی هاووڵاتییانی ڕاپەڕین بە رێکارەکانی خۆپارێزی رێژەی تووشبووان بۆ ژمارەیەکی زۆر کەمتر دادەبەزێت .
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



