ته‌ندروستى گەرمیان دەنگۆی وەرگرتنی پاره بۆ ناشتنى مردووانی كۆرۆنا رەتدەکاتەوە

تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
SNN
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن تیمه‌كانى ته‌ندروستییه‌وه پاره له كه‌سوكارى ئەو کەسانە وەرگیراوە کە بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، له‌به‌رامبه‌ر ناشتى ته‌رمه‌كاندا، ته‌ندروستى گه‌رمیان ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.
ماوه‌یه‌ك له نێو هاووڵاتییانى سنوورى گه‌رمیان ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه له ناشتى ته‌رمى ئه‌و كه‌سانه‌ى به كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن بڕێك پاره كه دەگاتە 200 هه‌زار دینار له كه‌سوكارى مردووه‌كه وەردەگیرێت له به‌رامبه‌ر ناشتى تهرمهكەدا.
له‌مباره‌یه‌وه د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: لەناو ھاووڵاتییاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بۆ ناشتنی تەرمی تووشبووانی کۆرۆنا پارە وەردەگیرێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه.
وتیشى: وەکو تەندروستیی گەرمیان ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکانی ئێمەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار و قەڵا و مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، ھیچ بڕە پارەیەك بۆ ئه‌و کارە وەرناگیرێت و خزمەتەکە بێبەرامبەرە و ھاووڵاتییانیش له هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌و شێوه‌یه دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و سکاڵا تۆماربکەن.
به‌رزان كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: وه‌كو شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان دوو شۆفێریان به شۆفڵ و حه‌فاره‌وه دابینكردووه له چوارچێوه‌ى ئه‌و تیمه‌ى گۆڕ بۆ مردووانى كۆرۆنا ئاماده‌ده‌كه‌ن له گۆڕستانى بهرلووتى نزیك شارى كه‌لار.
راشیگەیاند: له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه خه‌رجى پێداویستییەکان دابینده‌كرێت و شۆفێره‌كانیش مانگانه‌ى خۆیان هه‌یه کە بڕى 400 هه‌زار دیناره و ڕۆژانه به پێى رێنماییه‌كان گۆڕه‌كان بۆ ئه‌و ته‌رمانه دابین ده‌كه‌ن كه به ڤایرۆسی كۆرنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له كه‌س وه‌رناگیرێت، ره‌نگه هاووڵاتى خۆى حهفارهى بردێت پاره‌ى پێدابێت له كاتێكدا شۆفێره‌كان لهپشوودابوون.
به‌رزان كه‌ریم نیگه‌رانى خۆشی ده‌ربڕى له‌وه‌ى ئه‌و دوو شۆفێره‌ى شاره‌وانى له كاتێكدا زۆر ماندووده‌بن و مووچه‌كه‌شیان كه‌مه، به‌ڵام له لایه‌ن ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4 hours لهمهوپێش



