
كارمه‌ندێكى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى نه‌وت له عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیه‌نراوێکدا ئامارەکانی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکەی لە مانگی نیسان بڵاوکردەوە و ئاشكرایكرد: زیاتر له 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی راگەیهنراوهكه “داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی نیسان دا، یەک ملیار و 423 ملیۆن و 499 هەزار دۆلار بووە، چونكه بڕی 103 ملیۆن و 144 هەزار و 911 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە”، كه ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵى رابردوو زۆر كه‌میكردووه، چونكه هه‌مان كاتى ساڵى رابردوو داهاتى نه‌وتى عێراق زیاتر بووه له 7 ملیار دۆلار.
عێراق مانگانه پێویستى به 6 ملیار دۆلار هه‌یه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى، به‌ڵام ئه‌م مانگه ته‌نیا یه‌ك ملیارى ده‌ستكه‌وتووه.
ئابووری عێراق زیاتر لە 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ئێستا نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان دا زۆر دابەزیووە و ئەمەش کێشەیەکی دارایی گەورهى بۆ عێراق دروستکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


