
ئوسامە بن لادن
ئەو کەسەی دوایین فیشەک دەنێت بەتەوێڵی ئوسامە بن لادن سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەوە و ئەندامی سەرەکی تیمی نەیڤی سیڵز بووە، کاتێک ئۆپراسیۆنی (تیری نیپتۆن)یان ئەنجامدا لەپاکستان، نهێنی نوێ لەدوای 9 ساڵ لەو کردەیە ئاشکرا دەکات.
رۆب ئۆنێل سەربازی تایبەتی ئۆپراسیۆنی کوشتنی بن لادن بۆ کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت: “چەند هەفتەیەک لە شاخێکی ئەمریکا مەشقی تایبەتیان کردووە، پێش ئەوەی بچنە پاکستان”.
دەشڵێت: “هیچ هیوایەکی نەبووە کە بەسەلامەتی دەگەڕێتەوە و هەموو ئۆپراسیۆنەکەش تەنیا 38 دەقیقەی خایاندووە”.
ئۆنێڵ لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “کاتێک چۆتە قاتی سێیەمی ئەو ماڵەی بن لادنی تێدا بووە، لەژوورەکەی بن لادن ژمارەیەک کچ و ژنیان بینیوە کە یەک دووێکیان ژن و کچی بوون”.
وتیشی: “لەو کاتەدا کە دوو هەنگاو لێیەوە دوور بووم، پیاوێکم بینین لەدوای ژنەکەیەوە وەستابوو دەستی خستبووە سەر شانی ژنەکەی، کە لێی وردبوومەوە بۆم دەرکەوت ئەم رووخسارە ئەوەیە کە هازاران جار دیومە و ئوسامە خۆیەتی”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چەند چرکەیەک دوای ئەو بینینە بێ ئەوەی هیچ بەیەک بڵێن “دوا فیشەکی ناوە بە بن لادن-ەوە و کوشتوێتی”.
#SNN #BINLADN
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


