کورد لەناحیەی سەعدییە بۆ ڕێژه‌ى 10 له سه‌د كه‌مبێته‌وه

ناوچە کێشە لەسەرەکان
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه له سنوورى خانه‌قین ئاشكرایده‌كات، دواى شەڕى داعش و ئاواره‌بوونى خه‌ڵكى سنووره‌كه ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه زۆربه‌یان عه‌ره‌ب و توركمانن، هاووڵاتیانى كورد زۆربه‌یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ئێستادا ڕێژه‌ى كورد له ناوچه‌كه بۆ نزیكه‌ى 10 له سه‌د كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د سامر زهرگوشى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه بهSNNى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2016 سه‌عدییه كه‌وته ده‌ستى چه‌كدارانى داعش، هاووڵاتیانى سنووره‌كه هه‌موویان ئاواره‌بوون و زۆربه‌یان ڕوویان له ناوچه‌كانى گه‌رمیان و خانه‌قین كرد.
وتیشى: “له دواى ئازادكردنى ناوچه‌كه تاوه‌كو ئێستا پێنج هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان عه‌ره‌ب و توركمانن و 1 هه‌زار ئاواره‌ى عه‌ره‌ب ماون بگه‌ڕێنه‌وه، تاوه‌كو ئێستا ڕه‌زامه‌ندى گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌دراوه”.
ئه‌حمه‌د زهرگوشى راشیگه‌یاند: ڕێژه‌ى دانیشتوانى ناحیه‌ى سه‌عدییه نزیكه‌ى 50 هه‌زار هاووڵاتییه، نه‌ته‌وه‌ى كورد 30 له سه‌دى ڕێژه‌ى دانیشتوانى سنووره‌كه پێكده‌هێنن و له دواى ئاواره‌بوونیانه‌وه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 10 له سه‌دى كورده‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان و ئه‌وانى تر له گه‌رمیان و خانه‌قین جێگیر بوون و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.
ناحیه‌ى سه‌عدییه له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه و سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قینه و به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منییه‌وه كورده‌كان پێش شه‌ڕى داعش-یش هه‌وڵیانده‌دا ناوچه‌كه جێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له سه‌عدییه كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNی راگه‌یاند: له سه‌رده‌مى گروپه چه‌كداره‌كانى قاعیده ناحیه‌ى سه‌عدییه یه‌كێكبوو له ناوچه زۆر ترسناكه‌كان و ڕۆژانه هێرشدهكرایه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و چه‌ندین كرده‌ى قێزه‌ونى كوشتن و سه‌ربڕینى خێزانەکان ئهنجامدەدران.
وتیشى: “هه‌ر به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه خراپه‌وه پێشتریش هاووڵاتیانى كورد ناوچه‌كه‌یان جێده‌هێشت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر په‌لامارى گروپه چه‌كداره‌كان نه‌كه‌ون، چونكه به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌یان هاووڵاتی كوژران له ناویاندا كوردانى زهرگوشى”.
باڵاده‌ستیى گروپه چه‌كداره‌كان له سه‌رده‌مى پێش داعش له سنوورى سه‌عدییه به جۆرێك بوو، لەگه‌ڵ هاتنى داعش له دواى موسڵ، ناحیه‌ى سه‌عدییه دووه‌م ناوچه بووه به بێ هیچ به‌رگرییه‌ك كه‌وته ده‌ستى چه‌كداره‌كان.
#SNN_EXCLUSIVE
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


