فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراق دەکەنە ئامانج

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی
SNN
ئەمڕۆ دوای چەند خولەكێك شەڕ لە نێوان پەكەكە و پاسەوانی سنووردا روویدا، بەھۆیەوە پاسەوانێكی سنوور بریندار بوو، ھەردوو لا بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە كۆبوونەوە، بەڵام لەكاتی كۆبوونەوەكە فڕۆكەی توركیا شوێنەكەی كردووەتە ئامانج.
بەوتەی ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان، “لە هێرشەکەدا ژمارەیەک سەربازی پاسەوانی سنووری عێراق کوژراو و بریندارن”.
بەپێی زانیارییەکان، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ناوچەکە چۆتە لای هێزەکانی پەکەکە بۆ چارەسەری ئەو گرژییەی پێشتر لەنێوانیاندا روویداوە هەروەها “لەکاتی کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنەدا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توریکیا لێیداون و ئاماری کوژراو و بریندار هیشتا دیار نییە”.
پاسەوانی سنوور ھێزێكی سەر بە حكومەتی عێراقە بەڵام لە ساڵی 2004ەوە لە ھەرێمی كوردستان بونیان ھەیە و ئەوانەی ئەركیان پاراستنی سنوورەكانی ھەرێمە كوردن و فەرماندەكانیشیان كوردن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



