
بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
SNN- مەودا مستەفا
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستی كڕینەوەی تەواونی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دوو كۆمپانیا واژو كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، نوێنەری كۆمپانیای خۆشناو قەیوان و دەستەی وەبەرهێنان، گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران واژو كرا.
دوابەدوای رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكە بێگەرد تاڵەبانی لە كۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی رێكەوتنەكەی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو وتی “پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیجییە، لە قۆناغی یەكەمدا 500 هەزار تەن گەنمی جووتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دێتە كڕین و بەسەرپەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
وتیشی :” نرخی بەرهەمەكانیش لەلایەن حكومەتەوە دیاری دەكرێت و حكومەت خۆی زەوی دابین دەكات، لەگەڵ بنەتۆ و نرخی كڕینەوەی گەنم دیاری دەكات و چاودێری كۆی پرۆسەكە دەكات، هەروەها ناوەڕۆكی ئەو پڕۆژەیە بەپێی یاسای وەبەرهێنان دەبێت”.
باسی لەوەش كرد، سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت، پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵییە، هەروەها ئاشی تایبەت دادەمەزرێت و بۆ ئاردی سفر و لە كیسنانی بەرهەمەكانی گەنم بۆ بە بازاڕکردن.

More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



