رابیتەی لالیگا بەیاننامەیەکی لەسەر دەستپێکردنەوەی راهێنانەکان بڵاوکردەوە

لالیگا
ئێوارەی ئەمڕۆ رابیتەی لالیگای ئیسپانیا بەیاننامەیەکی لەسەر دەستپێکردنەوەی راهێنانەکان ویارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بڵاوکردووەتەوەو دڵنیایی لە گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان داوەو دەڵێت” ئەم راهێنانە رێگایەکە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو”.
دوای ئەوەی حکومەتی ئیسپانیا رەزامەندی نیشاندا یانەکان بەشداری لە راهێنانەکان بکەنەوە لەم هەفتەیە بەڵام بە جیا، ئەمڕۆ لالیگا هەموو یانەکانی ئازاد کردووە مەشق و راهێنان ئەنجام بدەنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێتەوەو لە مانگی داهاتوو دەست بە کۆتاییهێنان بە یارییەکانی ئەم وەرزە بکرێت کە تەنها 11 هەفتەی ماوە.
دوای تەوابوونی 27هەفتەی خولەکە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی دووەم دەبینرێت.
More News
-
3 hours لهمهوپێش
-
ئۆكراینا بە 239 درۆن ڕووسیای بۆردمان كرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
3 hours لهمهوپێش



