
نەیمار
نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، پێداگرە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە وەرزی داهاتوو، ئەو یاریزانە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی یانەکەی رەتدەکاتەوەو نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نەیمار ئۆفەرێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێڕمان کە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پاداشتە، رەتکردووەتەوە و ئامادە نەبووە نوێی بکاتەوە.
رۆژنامەکە دەڵێت” ئەو یاریزانە ئەگەر بەرشەلۆنە بیگەڕێنێتەوە، ئامادەیە مووچەی ساڵانەی کەمبکاتەوە، ئەمەش لە پێنا و بەدەستهێنانی دووبارە خەونەکەی و پۆشینی درێسی یانەی بەرشەلۆنە”.
نەیمار لە هاوینی رابردوو هەموو هەوڵێکی بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دا، بەڵام بەهۆی زۆری داواکارییەکانی یانەی پاریس سانجێرمان لە یانەی بەرشەلۆنە، گرێبەستەکە ئەنجام نەدرا و یانە پاریسیەکە داوای 200 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی بەرشەلۆنە دەکرد، ئەوانیش ئامادە نەبوون ئەو بڕە پارە بۆ گەڕانەوەی نەیمار سەرف بکەن.
نەیمار لە هاوینی ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی چاوەڕوان نەکراودا بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، دواتر لە رێگەی هاوڕێکانیەوە پەشیمانبوونەوەی خۆی راگەیاندبوو.
More News
-
1 hour لهمهوپێش
-
ئۆكراینا بە 239 درۆن ڕووسیای بۆردمان كرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
1 hour لهمهوپێش



