وێنه:یانه‌ی ئاشتی ده‌یه‌وێت به تێنسزانە گهنجهکانەوە ركابه‌ری خولی عێراق بكات

یاریزانانی تێنسی سەرمێزی ئاشتی
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه‌ی خستووەته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌كانیش ده‌یانه‌وێت ئاستبه‌رزی خۆیان له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا پیشان بده‌ن.
یانه‌ی ئاشتی له‌شاری سلێمانی یه‌كێكه له تیپه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه و جیاواز له‌سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان به پێكهاته‌یه‌ك كه هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری كوردی تێدا نیه، به‌شداره‌و راهێنه‌رو یاریزانانیش رایده‌گه‌یه‌نن ئامانجیان له خوله‌كه‌دا پارێزگاریكردنه له پله‌ی شه‌شه‌می وه‌رزی رابردوو یاخود پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی.
شاخه‌وان جه‌مال راهێنه‌ری تێنسی سه‌رمێزی یانه‌ی ئاشتی وتی:” ئه‌و پلانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان و ستافی راهێنه‌رانیش هه‌مانه جیاوازه له هه‌موو یانه‌كانی تری عێراق و كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و ته‌نانه‌ت یاریزانی كوردی یانه‌كانی كوردستانیش نه‌كردووه، به‌ڵام ئێمه بێبه‌ش ده‌بین له یاریكردنی دوو باشترین یاریزانی یانه‌كه‌مان و عێراق، ئه‌وانیش ژیار نه‌وزاد به‌هۆى تاقیكردنه‌وه و دیاكۆ عوسمان به‌هۆی نهشتەرگهرییهوه، به‌ڵام ئێمه توانیومانه به یاریزانانی تری یانه‌كه‌مان شوێنه‌كانیان پڕ بكه‌ینه‌وه”.
شاخه‌وان راشیگه‌یاند:” ئێمه ماوه‌ی مانگێكه ده‌ستمان كردووەته‌وه به مه‌شقه‌كانمان به‌چڕو پڕی، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌چینه نێو كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له به‌یانیان و ئێواران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ساڵی رابردوو ئێمه پله‌ی شه‌شه‌مان له خولی عێراق به‌ده‌ستهێنا، له‌وه ده‌چێت ئه‌و پله‌یه له‌لای وه‌رزشكاران هیچ نه‌بێت، به‌ڵام له لای ده‌سته‌ی كارگێڕی و منیش وه‌ك راهێنه‌ر زۆری لێی رازین، چونكه ئێمه بهپێكهاتهیهك به‌شداربووین كه هه‌موو یاریزانه‌كانمان لاون، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نه‌توانین پله‌كانی پێشه‌وه به‌ده‌ست بێنین هه‌وڵده‌ده‌ین پارێزگاری له‌و پله‌یه بكه‌ین كه ساڵی رابردوو به‌ده‌ستمان هێنابوو”.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



