
دیمەنێک لە یاری ئینتەرمیلان و سڤییا
SNN Sport
لە یاری کۆتایی جامی یۆرۆپالیگ، هەردوو یانەی سڤییای ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە یاریگای یانەی کۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی سڤییا وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی، توانی 3-2 شکست بە یانەی ئینتەرمیلانیش بهێنێت و نازناوێکی تری ئەم خولە بباتەوە.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە، سەرەتا یانەی ئینتەرمیلان بە گۆڵی یاریزان لۆکاکۆ لە خولەکی 5 بە لێدانی سزا پێشکەوت، بەڵام لە خولەکی 12 یاریزانی هۆڵەندی لۆک دی یۆنگ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
دواتر جارێکی تر لۆک دی یۆنگ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ سڤییا لە خولەکی 33 بکات، بەڵام لە خولەکی 36 دیەگۆ گۆدین توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە گێمی یەکەم 2-2 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی سڤییا پێداگربوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە، دیەگۆ کارلۆس سوودی لە هەڵەیەکی لۆکاکۆ بینی و لە خولەکی 74 توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی یاریەکە بکات و نازناوەکە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویاندا ببەنەوە.


More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



