
کچەکەی بەشار ئەسەد و وێنەی خۆی لە شاری بۆدروم
SNN
میدیاکانی تورکیا رۆژی یەکشەممە چەند وێنەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن “کچەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریایە کە پشووی هاوینەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە ناوچەیەکی گەشتیاریی تورکیا بەسەر دەبات”.
رۆژنامەی سەباح-ی تورکی کە لە ئاکەپەوە نزیکە، بڵاویکردۆتەوە، وێنەکان وا دەریدەخەن کە زەین ئەلئەسەد کچی سەرۆکی سوریا لە شاری بۆدروم-ی سەر دەریای ئیجە پشووی خۆی بەسەر بردووە.
سەباح نووسیوێتی: “کچەکەی سەرۆکی سووریا بەمدواییانە سەردانی خزمەکانیانی لە ئیستەنبووڵ کردووە و پاشان لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتە کەناراوەکانی دەریای ئیجە”.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن کچە 16 ساڵەکەی ئەسەد لەگەڵ هاوڕێکانی ناسنامەی خۆیانیان شاردۆتەوە و چوونەتە بۆدروم و دەوترێت کە بۆ گەشتەکەیان 6 ئۆتۆمبێلی گرانبەهایان بە کرێ گرتووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



