سبەینێ پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە 4 پەرلەمانتار دەدات

پەرلەمانی کوردستان
SNN
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ 5 شەممەی بڵاوکردەوە و دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی 4 پەرلەمانتار یەکێکە لە تەوەرەکان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/5/7ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) مادده‌كانی و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (1)ی دواى نیوه‌رۆى رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 7/5/2020 به‌م شێوه‌یه بێت.
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ئومێد خۆشناو
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره (1298)ی رێكه‌وتی. (28/8/2019).
2ـ عەلی حمه صالح
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (1733) له 24/9/2019 و ژماره (3067)ی رێكه‌وتی (17/12/2018)، و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (263) له 16/1/2019.
3ـ شیرین ئەمین
نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره (2089) له 19/11/2019.
4ـ سۆران عومەر
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (4194) له 6/11/2019، ژماره (216) له 26/1/2020، وه نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره (1375) له 3/7/2019، وه نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (2403)ی رێكه‌وتی (6/4/2020)..
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه بڕیاری (پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه یاسا و پێشنیازه بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14 hours لهمهوپێش


