
وێنەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی تورکیا
SNN
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، چاوەڕێشدەکرێت هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا یەک ببینن.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن: “ئەمڕۆ سەرۆککۆماری تورکیا رەجب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەکات”.
وەفدی یاوەری سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا بریتییە لە كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فەلاح مستەفا راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
سایتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە کە ئەردۆغان کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی تورکیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات.
دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرەی پایتەخت بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی تورکیا دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.
لەم سەردانەیدا پێچەوانەی سەردانەکەی بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەردوو جێگرەكەی لەگەڵ خۆی بردبوو.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



