
کۆرۆنا لە عێراق
SNN
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوەکەیان، 84 کەسی دیکە لەو ماوەیەدا بە کۆرۆنا مردوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 23 هه‌زار 802 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 36 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 84 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 611 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه.
کۆی ژمارەی تووشبووان لەعێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئەمڕۆ گه‌یشتۆته 252 هه‌زار و 75 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 359 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 191 هه‌زار و 368 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه 53 هه‌زار و 348 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
29 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
29 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



