یۆنان: پێویستە وەڵامێکی توندی تورکیا بدرێتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی

کەشتییەکی تورکی
SNN
سەرۆکوەزیرانی یۆنان دەڵێت “تورکیا کاری نایاسایی زۆر دەکات لە ئاوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وا پێویستدەکات وەڵامێکی توندی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بدرێتەوە”.
كيرياكوس ميتسوتاكيس ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند “وڵاتەکەی رووبەڕووی ئاڵنگارییەک بۆتەوە کە دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی تورکیایە و بەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی شکاندووە”.
لایخۆیەوە نيكوس ئەناستاسيادس سەرۆکی قوبرس رایگەیاند “دەبێت سنوور بۆ پەلهاوێشتنەکانی تورکیا دابنرێت و چیتر رێگە نەدرێت پیشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات”.
هەر دوێنێش وتەبێژی حکومەتی یۆنان رایگەیاند: مەحاڵە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بکەین لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هەڕەشە و ئیستیفزازکردنی وڵاتەکەمان، هۆشداریشیدا لە سەپاندنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەسەریدا.
وتەبێژەکەی حکومەتی یۆنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تورکیا کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچەکە دروستدەکات و هۆکاری ناسەقامگیرییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە.
هۆشداریشیدا لەبارەی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا ئەگەر تورکیا دەستبەرداری سیاسەتە “دوژمنکارییەکانی” نەبێت.
ئەم وتانەی وتەبێژی حکومەتی یۆنان دوای دوو رۆژ دێت لە لێدوانێکی مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا کە رایگەیاندبوو: “ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ یۆنان بکەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی دەرهێنانی نەوت و گاز لە ئاوەکاندا دروستبووە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



